
وەزیری پەروەردە رایگەیاند، پرۆسەی خوێندن بۆ هەموو قۆناخەکان بەشێوازی ئەلیکترۆنی دەستپێدەکات جگە لە پۆلی 1 و 2ی بنەڕەتی و 12 کە لەنێو پۆلەکاندا دەبێت و لە 27ی ئەیلوولەوە بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان و دەبێت مەتر و نیوێک لەنێوانیان بێت.
بڕیارە نوێیەکانی وەزارەتی پەروەردە لەبارەی پرۆسەی خوێندن بۆ ساڵی2020 – 2021 بەمشێوەیە:
1- بۆ قۆناخی 12ی ئامادەی لەناو ناوەندەكانی خوێندن، بە رێككاری تەندروستی لە 27ی ئەیلوول دەوام دەستپێدەكات.
2- بۆ قۆناخی یەك و دووی بنەڕەتی لە 10-10-2020 لەناو ناوەندەكانی خوێندن، پرۆسەی خوێندن دەستپێدەكات.
3- بۆ قۆناخی سێی بنەڕەتی تاوەکو 11ی ئامادەیی، پرۆسەی خوێندن، بەشێوەی ئەلیكترۆنی دەستپێدەكات.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە