جیهانهەواڵ

هێرش کرایە سەر پێگە رادارییەكانی ئێران لە دوورگەی قشم و گۆرک

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا:
پێگە رادارییەكانی ئێران لە دوورگەی قشم و گۆرک کرایە ئامانج
باسک نێت

بەیانی ئەمڕۆ فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) گرتە ڤیدیۆیی هێرشەکانی بڵاوکردەوە، کە پێگە رادارییەكانی لە دوورگەی قشم و ناوچەی گۆرک لە پارێزگای بوشەر لە باشوری ئێران کردە ئامانج.

سێنتکۆم لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا رێگرییان لە چەندین موشەکی بالیستی ئێرانی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردووە کە بەرەو گەرووی هورمز و کەنداو هەڵدراون.

ڕوونیشی کردەوە، ئێران حەوت موشەکی بالیستی بەرەو کوەیت و بەحرەین هاویشتووە دوای چەند کاتژمێرێک لە خستنەخوارەوەی چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری ئێرانی کە بە ئاراستەی گەرووی هورمز هەڵدرابووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دواتر هێزەکانی ئەمریکا پێگەكانی راداری چاودێری کەناراوەکانی ئێرانیان لە گۆرک و دوورگەی قشم بۆردومان کردووە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی دەریایی زیاتر.
لەبەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە، هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، شەش لەو موشەکانەی ئێران هەڵیانداوە، رێگرییان لێکراوە، لەکاتێکدا حەوتەمیش نەگەیشتووەتە ئامانجی مەبەستی خۆی.

لە بەرامبەردا سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بنکەکانی ئەمریکایان لە کوەیت و بەحرەین کردووەتە ئامانج بە مووشەکی بالیستی وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لە هێرشەکانی ئەمریکا.

سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، تەقەی لە 4 بارهەڵگر کردووە کە بەبێ مۆڵەتی ئەو هەوڵی تێپەڕاندنی گەرووی هورمزیان دەدا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close