كوردستانهەواڵ

هاولاتی ئازادە دەنگ بەکێ دەدات و کەس بۆی نییە ناچاری بکات

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، لە ڕۆژی دەنگدان نابێت بەهیچ شێوەیەک دەنگدەر مۆبایلی زیرەکی پێبێت و دەنگدەر بە تەواوەتی ئازادە لەوەی دەنگ بە چ لایەنێک و كاندیدێك دەدات.

باسک نێت

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە كۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ڕۆژی دەنگداندا هاتووچۆی نێوان شارەکان ئاسایی دەبێت و قەدەغەی هاتووچۆ ڕاناگەیەنرێت و نابێت بەهیچ شێوەیەک دەنگدەر مۆبایلی زیرەکی پێبێت و دەنگدەر بە تەواوەتی ئازادە لەوەی دەنگ بە چ لایەنێک و كاندیدێك دەدات.

ڕوونیشیکردەوە، هاونیشتمانی ئازادە دەنگ بەکێ دەدات و کەس بۆی نییە ناچاری بکات، گواستنەوەی میمۆرییەکان تەنیا لە ڕێگەی ئاسمانییەوە دەبێت.

جەختیشی لەوەشكردەوە، هەڵبژاردن لەکاتی خۆی بەڕێوەدەچێت و هیچ نیازێک نییە بۆ دواخستنی و دەبێت ڕۆژنامەنووس باجی تایبەت بە کۆمسیۆنی پێبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close