كوردستانهەواڵ

تەواوی گەشت و سەیران لە سلێمانی بۆ كاتێكی نادیار قەدەغەكرا

بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی چەند بڕیارێكی دیكەیدا.

لە راگەیەندراوێكدا لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، رایگەیاند، پاش کۆبوونەوەی ئەمڕۆی قایمقامی (دوکان، قەرەداغ، شارباژێڕ، دەربەندیخان)و بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری پارێزگای سلێمانی لەسەر راسپاردەی پارێزگاری سلێمانی، کۆنووسی لیژنەی تایبەت بە گەشتکردن و رێکخستنەوەی کەرتە گەشتیاریەکانی پارێزگای سلێمانی پەسەند کردو بڕیاریدابە:.

1- قەدەغەکردنی تەواوی گەشت و سەیرانی هاووڵاتییان بۆ شوێنە گەشتیارییەکان.

2- داخستنی تەواوی (گوندی گەشتیاری و کابینە و کەپرو یاریگا گەشتیارییەکان) لەشوێنە گەشتیارییەکاندا لەسەرجەم شارو شارۆچکەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی.

ئەم بڕیارانە پەیوەستە بە رۆژانی پشوو و رۆژانی نەورۆز، لەژێر رۆشنایی بڕیارو رێنماییەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و وەزارەتەکانی ناوخۆ و تەندروستی و شارەوانی و لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، تا کاتێکی نادیار.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close