
سەرۆکی لوبنان :
زیاتر لە 1400 كوژراو و 4000 بریندار و زیاتر لە 1.2 ملیۆن ئاوارەو هەزاران ماڵی وێرانمان هەیە
باسک نێت
جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا:
زیاتر لە 1400 كوژراو و 4000 بریندار و زیاتر لە 1.2 ملیۆن ئاوارە و هەزاران ماڵی وێرانمان هەیە.
باڵیۆزی ئێران تائێستا كارنامەی بوون بە باڵیۆزی پێشكەش نەكردووەو هیچ سیفەتێكی فەرمی نییە و بە هیچ كارێك لە بالێۆزخانە دانیشتووە.
ئاشتی مەدەنی لە وڵاتەکەماندا هێڵی سورەو وروژاندنی ململانێی تائیفی خزمەت بە ئیسرائیل دەکات.
ترسی شەڕی ناوخۆ و ململانێی ناوخۆیی نییە، چونکە گەلەکەمان هۆشیارە.
ئاشتی مەدەنی بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە، ئازادی ڕەهاش ئاژاوەگێڕییە.
گرنگیدان بە ئاوارەکان لە پێشینەی کارەکانە، کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی شوێنی حەوانەوە و پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆیان.
هێزە ئەمنی و سەربازییەکان ئامادەن مامەڵە لەگەڵ هەرکەسێکدا بکەن کە هەوڵی شێواندنی ئاشتی مەدەنی بدات.
لە پەیوەندیداین لەگەڵ وڵاتانی دۆست بۆ ئەوەی فشار بخەنە سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی هێرشەکانی رابگرێت.
دانوستان ئیمتیاز نییە، دیپلۆماسییش تەسلیمبوون نییە.
ئیسرائیل دەیەوێت لە باشوری لوبنان ئەو کارە بکات کە لە غەززە کردوویەتی و ئەرکی ئێمەیە ێگری لەر دووبارەبوونەوەی کارەساتەکە بکەین.
بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خەڵکی مەدەنی دەکەین.
ئیسرائیل رێز لە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان و ڕێککەوتننامەکانی جنێڤ ناگرێت.
هەوڵەکان بۆ راکێشانی لوبنان بۆ ئەو شەرانە رەتدەکەینەوە کە پەیوەندی بە ئێمەوە نیی، هۆشداریش دەدەین لە تێچووی شەڕ لەسەر ئابوری و کۆمەڵگا.
پێش هەر دانوستانێک لەگەڵ ئیسرائیل داوای ئاگربەستمان کردووە، لایەنی بەرامبەر تا ئێستا وەڵامی نەداوەتەوە.
سوپا بەپێی ئەجێندا تایبەتەکان کارناکات، بەڵکو بەپێی بەرژەوەندی نیشتمانی کاردەکات.
بەدوای پەیوەندییەکی باشدا دەگەڕێین لەگەڵ ئێران لەسەر بنەمای رێزگرتنی یەکتر و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ.




