
شارەزایەكی ئابوری عێراق:
گواستنەوەی نەوتی عێراق لە رێگای سوریاوە هەرزانتر دەكەوێت وەك لەڕێی بەندەری جەیهانی توركییەوە
باسک نێت
نەبیل مەرسومی، شارەزای بواری ئابوری، دەڵێت:گواستنەوەی نەوتی خاوی عێراق لە ڕێگەی بەندەری بانیاسی سوریاوە تێچووی كەمترە لە گواستنەوەی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، ئەمەش بە پشتبەستن بە جیاوازیی دووریی و نرخەكان.
مەرسومی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی نوسویەتی: دووریی نێوان بەسرەو بانیاس هەزار و 485 کیلۆمەترە، لەكاتێكدا 1710 کیلۆمەتر بۆ جەیهان، ئەمەش رەنگدانەوەی لەسەر بەرزبونەوەی تێچووی گواستنەوە دەبێت لە ڕێگەی ڕێگای تورکیاوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بارانەی لە ڕێگەی سوریاوە دەفرۆشرێن، داشکاندنی 160 دۆلار بۆ هەر تۆنێک وەردەگرن بە بەراورد بە نرخی بازاڕی جیهانی، بە بەراورد بە داشکاندنی گەورەتر کە تا 250 دۆلار بۆ هەر تۆنێک لە ڕێگەی تورکیاوە.




