كوردستانهەواڵ

بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی دا

پێشنیوەڕۆی‌ ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ی ئازاری 2020، بومەلەرزیەك بە گوڕی‌ 4.9 چەند ناوچەیەكی نێوان پارێزگای هەولێر و نەینەوای هەژاند.

بەپێی‌ ناوەندی جیهانی بۆ چاودێری بومەلەرزە، بومەلەزرەکە بە هێزی 4.9 پلە بەگوێرەی پێوەری رێختەر ناوچەكانی نێوان هەردوو ناحیەی كەڵەكی سەر بە پارێزگای هەولێر و گوێڕ لە سنووری پارێزگای نەینەوای گرتووەتەوە.

ئاماژەبەوەشکراوە: لە سەنتەری شاری هەولێر، گوێڕ، كەڵەك و بەشێك لە سنوری پارێزگای كەركوك هەست بە هێزی بومەلەرزەكە كراوە و تا ئێستاش زیانەکانی‌ بومەلەرزەکە لە هیچ ناوچەیەك رانەگەیەندراوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە مانگی‌ 11ی‌ ساڵی‌ رابردوودا، 130 بومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان روویاندا کە زۆرترین بووە تا ئێستا و بەرزترینییان بە گوڕی 5.5 پلەی رێختەر بووە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close