كوردستانهەواڵ

سلێمانی کەسێک دەستگیرکرا لە قەتەر گەڕابوویەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكان بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی لەلایەن ھەواڵدەرێکەوە زانیاری بە ھێزەکانی پۆلیس گەیشت کە ھاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری سلێمانی بەناوی (س، م، أ) لەدایکبووی ١٩٧٠ لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوە و خۆی بەتیمە تەندروستییەکان نەناساندووە، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانرا شوێنی نیشتەجێبوونی کەسەکە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی دەستنیشان بکرێت.

پۆلیس دەشڵێت، دواتر لەلێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت ئەو ھاوڵاتییە ڕۆژی ٢٠٢٠/٣/١٢ لەوڵاتی قەتەر گەڕاوەتەوەو خۆی بەتیمە تەندروستییەکان نەناساندووە، ئەمڕۆ ٢٠٢٠/٣/١٦ کەسەکە لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگارییەوە ڕادەستی بنکەی تەندروستی عەلی ناجی تایبەت بەکۆرۆنا کرا.

پۆلیسی سلێمانی داوا لەو هاووڵاتییانە دەكات كە زانیارییان هەیە لەسەر هەركەسێك كە لەوڵاتی ئێرانەوە گەڕاوەتەوە خۆی بەتیمە تەندروستییەكان نەناساندووە، پەیوەندی بەهێڵە گەرمەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بكەن ژمارە، (104) بەشی پۆلیسی فریاكەوتن، (105) بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانبۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە ئەو هاووڵاتییانەی لە دەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە کەرەنتینە بکرێن، بە تایبەت ئەو وڵاتانەی ڤایرۆسەکەیان بە رێژەیەکی زۆر تێدا بڵاوبووەتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close