كوردستانهەواڵ

دوو کۆگا لە هەولێر ئاگریان گرت

لەنزیک عەلوەی هەولێر، دوو کۆگای شتومەکی جیاواز ئاگریان تێبەربووە. لە ئێستادا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

رائید سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر راگەیاند، کۆگاکان کاغەز و پلاستیک و ماددەی جیاوازیان تێدایە.

راشیگەیاند، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تیمەکانی لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close