
بەرەبەیانی ئەمڕۆ گروپە چەکدارەکانی یەمەن هێرشێكی مووشەكییان بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامدا و تیمە فریاگوزارییەكانی تەلئەڤیڤ دەڵێن، بەهۆی هێرشەكەوە 18 كەس برینداربووە.
باسک نێت
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پێش ئەوەی بگاتە ناوەندی وڵاتەکەوە، مووشەكێكی بالیستییان تێکشکاندووە كە لە یەمەنەوە ئاراستەی وڵاتەكەیان كرابوو.
بەپێی راپۆرتی تیمی فریاكەوتنی ئیسرائیل، بەهۆی هێرشەکەوە 18 کەس كە لە رێگادا بوون بۆ گەیشتنیان بە ناوچە پارێزراوەکان، برینداربوون.
هاوکات رۆژنامەی “یەدیوت ئەحرۆنۆت”ـی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، ئەو هێرشانەى ناوبەناو دەکرێنەسەر ئیسرائیل کێشەیان بۆ هاتووچۆى فڕۆکە لە ئاسمانى وڵاتەکەدا دروستکردووە
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




