عێراقكوردستانهەواڵ

سبەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراقە

باسک نێت

سبەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی 285 ئەندامی ئەنجومەنی 15 پارێزگای عێراق بەڕێوەدەچێت. زیاتر لە 15 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

سبەی دوشەممە 18-12-2023، عێراقییەکان لە 15 پارێزگا (جگە لەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی 285 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاکان، کە لەو ژمارە 10 کورسی بۆ پێکهاتەکان تەرخانکراون.

لەدەنگدانی گشتی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق زیاتر لە 15 ملیۆن و 150 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیەو بەسەر حەوت هەزارو 166 بنکەدا دابەشکراون.

بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، 38 هاوپەیمانی و 163 پارت و كاندیدی‌ سەربەخۆ، پێشبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 285 کورسی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکەن و تیاییدا 16 ملیۆن کەس مافی دەنگدانی هەیە، 17 ملیۆن کاغەزی دەنگدان چاپکراوەو ڕۆژی 18ی ئەم مانگەش لە 48 هەزار وێستگە پڕۆسەکە بەڕێوەدەچێت کە بەسەر حەوت هەزارو 765 بنکە دابەشبووە.

لە کۆی 285 کورسی ئەنجومەنی پارێزگاکان، 75 کورسی بۆ كۆتای‌ ئافرەتان‌و 10 کورسیش بۆ پێکهاتەکان دیاریکراوە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close