
حکومەتی عێراق نوسراوێکی ئاڕاستەی هەریەک لە وەزارەتەکانی پلاندانان، نەوت، دارایی و دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و نوسینگەی سەرۆکی دیوان کردووە تێیدا مەرجەکانی حکومەتی عیراق بۆ خەرجکردنی موچەی مانگی شەشی موچەخۆرانی هەرێمی ئاشکرا کردووە
مەرجەکان بریتین لە
یەکەم: تەواوکردنی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچە (هەژمار من)
دووەم: دیاریکردنی پشکی حکومەتی عێراق لە داهاتی نانەوتی هەرێم
سێهەم: رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگای سۆمۆ
هاوکات بڕیارە لە سەرەتای ئەم هەفتەیە شاندێکی هەرێم بۆ پرسی مووچە بچێتەوە بەغدا بۆ ئەوەی بڕیاری یەکلاکەرەوە بدرێت لەسەر داهاتی نانەوتی و هەناردەکردنەوەی نەوت بدرێت
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



