كوردستانهەواڵ

سلێمانی…تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە دزی لەداپیرەی كردبوو

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، رایگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە بڕی (19 هەزار) دۆلاری لەداپیرەی دزیبوو.

دوای تۆماركردنی سكاڵا لەلایەن كەسێكەوە پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلیچمانی بە فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عێراقی كەسێكی دەستگیركرد كە كورشەزای سكاڵا كارەكە بووە. 

پۆلیس دەڵێت “تۆمەتبار (ن ، أ ، خ ) لەدایكبووی 1995 ی دانیشتوی شاری سلێمانی كە كوڕەزای سكاڵاكارە لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیربكرێت و توانرا بڕی (10هەزار ) دۆلار دەستیبەسەردابگیرێت كە شاردبویەوەو باقی پارەكەشی بۆخۆی سەرف كردووە”.

پۆلیس ئەوەی روونكردووەتەوە، تۆمەتبار كە چەند جارێك و بەناوی سەردانیكردن چۆتە ماڵی داپیرەی دانی ناوە بەتاوانەكەیدا كە بڕی 19 هەزار دۆلاری بردووە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close