عێراقهەواڵ

گرووپە چەكدارەكان هەڕەشەیان لە عەلى زەیدی كردووە

حەیدەر عەبودی:
گرووپە چەكدارەكان هەڕەشەیان لە عەلى زەیدی كردووە

باسک نێت
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حكومەتی عێراق دەڵێت، دۆسییەی راوەدونانی گەندەڵكاران یەكلابووەتەوە، فشار هەیە لەسەر عەلی زەیدی، هەوڵ هەیە بۆ هێوركردنەوەی پرۆسەكە، بەڵام سەرۆك وەزیران بڕیاری داوە پاشگەزبوونەوە نییە لەم دۆسییەداو راناوەستێت، چونكە گەندەڵی بووەتە هەڕەشە لەسەر سیستمی سياسى.

حەیدەر عەبودی، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا وتی، دەستور بە روونی پێكهێنانی میلیشیای چەكداری قەدەغەكردووە، رێگری لە بەكارهێنانی ئامرازەكانی هێز دەكات لە دەرەوەی دەسەڵاتی هێزە ئەمنیەكان، ئەوەش وادەكات كەسانی دەرەوەی ئەم روبەڕە بوونیان و كاریان نایاسایی بێت و رێوشوێنی یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.

لەبارەی هەڕەشەی گرووپە چەكدارەكانیش لە عەلی زەیدی وتی، بەلێ‌ زانیاریم لایە سەبارەت بە سەلامەتی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەڵام رێگەپێدراو نیم باسی بكەم، چونكە خزمەت بەرژەوەندی گشتی ناكات، وتیشی، لەكاتی گفتوگۆكانم لەگەڵ زەیدی وتویەتی، بەرژەوەندی عێراق بۆمن لە ئێستادا، باڵاترو بەنرخترە وەك لەوكاتەی كە تەنها خاوەن كارێك بووم، ئێستا بەرسی 46 ملیۆن كەس و وڵاتێكم كە خاوەنی مێژوو و ناوبانگەو خەڵكی چاوەڕێم لێئەكەن ئەو باوكە بم كە لەسەردەمی ئاڵنگارییەكاندا هاتووم.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close