تەندروستیجیهانهەواڵ

لە ئێران 26 كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران بۆ 26 كەس بەرزبوویەوە.

ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران بۆ 26 كەس بەرزبوویەوە.

ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكرایكرد، كە رێژەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەئێران 245 كەس بەرزبووەتەوە و لەو ژمارەیەشدا 26 كەس گیانیان لەدەستداوە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەعید نمەكی، وەزیری تەندروستی ئێران ئاماژەی بەوەشدا لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 106 حاڵەتی نوێی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران تۆمار كراون.

وەزیری تەندروستی ئێران ئەوەشی خستەڕوو، لە چەند شارێكی ئێران نوێژی ھەینی رادەگیرێت.

بەپێی دوا ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئێران 54 كەس چارەسەر كراون و لەئێستادا لە 20 پارێزگای ئێران ڤایرۆسی كۆرۆنا ھەیە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close