حكومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاریدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کاره‌با لە پارێزگای ھەڵەبجە بكرێتەوە.
وەزارەتی كارەبا لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: “دوای سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌ندازیار که‌مال محەمەد ساڵح، وه‌زیری کاره‌بای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارێزگار و به‌رپرسانی شاری هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵێنی ئه‌وه‌یدا ئه‌وه‌ی له توانی وه‌زاره‌ته بۆ باشتر کردنی کاره‌با و که‌مکردنه‌وه‌ی رۆنتی کاروباری هاووڵاتییان له‌و شاره ئه‌نجامی بدات، بۆیه دوای سه‌ردانه‌که‌ی و لێکۆڵینه‌وه‌ی له ره‌وشی کاره‌با له‌و شاره‌دا بڕیاریدا به کردنه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کاره‌بای هه‌ڵه‌بجه ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی باشتر راییکردنی کاروباره‌کانیان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و چاره‌سه‌رکردنی کێشه و گرفته‌کانی کاره‌با و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به هاووڵاتییان”.