عێراقكوردستانهەواڵ

عێراق: ڕەزامەندین ئاڵای کوردستان لە بەشێکی قوتابخانەکانی کەرکوک هەڵبکرێت

ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، وەزیری پەروەردەی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لەسەر قوتابخانە کوردییەکانی کەرکوک.

نەجوە حەمید کاکەیی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، سەردانی ئیبراهیم نامس جبووری، وەزیری پەروەردەی عێراقی کردووە و داوای لێ کردووە، هەر قوتابخانەیەکی کەرکوک کە بە زمانی جیا دەخوێنن لەگەڵ ئاڵای عێراقدا ئاڵای خۆیان لەسەر قوتابخانەکان بەرزبکەنەوە، لەنێویدا ئاڵای کوردستان لەسەر قوتابخانە کوردییەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزیری پەروەردەی عێراق بە “زارەکی” پەسەندی کردووە و نووسینگەی خۆی راسپاردووە بۆ جێبەجێکردن پەیوەندی بە پەروەردەی کەرکوکەوە بکەن.

ئەو ئەندامەی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی عێراق ئاشکراشیکردووە: “وەزیر وتی نووسراوی ناوێت و لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەروەردەی کەرکوک ئاگادار دەکەنەوە بۆ جێبەجێکردن”.

لە دوای رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017ـەوە بە پاساوی گشتپرسی روویاندا، ئاڵای کوردستان لەسەرجەم فەرمانگە و قوتابخانە و باڵەخانە حکومییەکانی کەرکوک هێنرایە خوارەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close