
لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا ناتوانرێت پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەست پێبکات.
باسک نێت
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی باسک نێت، بەرپرسانی حکومەتی هەرێم بێهیوا بوون لەوەی کە بتوانن لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا بتوانن پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێبکات کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە وەستاوە.
حکومەتی هەرێم دەیەوێت خەرجی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم بکەوێتە ئەستۆی حکومەتی عێراق. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دانوستانەکانی هەرێم بەغدا، بەرپرسانی حکومەتی عێراق بەرپرسانی هەرێمییان ئاگادارکردووەتەوە کە بۆ ئەمساڵ ناتوانرێت خەرجی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکەن. ئەمەش بە هۆی ئەوەی لە یاسای بودجەدا هیچ بڕە پارەیەک بۆ خەرجی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین نەکراوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە