بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیعێراقكوردستانهەواڵ

دەزگایی هەڵبژاردنەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی ئاگاداریەکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا پرۆسەی تۆمارکردنی بایۆمەتری لە سەرجەم ناوەندەکانی تۆمارکردن کە لە سەرانسەری پارێزگاکاندا بڵاوبوونەتەوە لەسبەینێ پێنج شەممەوە 1-2-2024 دەستپێبکاتەوە، هەروەها ئەوانەی لەدایکبوی ساڵی 2006 زیاد دەکرێن لەنێو ئەو کەسانەی کە لە ناو تۆماری نوێدا جێگیرکراون، هاوکات ڕێگە بە زیادکردنی ئەو دەنگدەرانەی کە داتاکانیان لە تۆماری دەنگدەران نەدۆزراوەتەوە، ئەمە لە کاتێکدا دەبێت بەرواری تۆمارکردن بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەبێت لە بەرواری 1-2-2024 تا 20-2-2024 (هەولێر، سلێمانی، دۆهوک).

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، لە سبەینێ پێنجشەممەوە تۆماری بایۆمتری دەنگدەران دەکرێتەوە و پێویستە هاوڵاتیان لە کاتی سەردانی کردنیاندا (کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری (شارستانی و ڕەگەزنامە)،کۆبونی خۆراک، بەڵگەنامەی نیشتەجێبوون) یان پێبێت.

بۆیە دەزگای هەڵبژاردنەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی بەپەرۆشیەوە داوا لە هاوڵاتیان دەکات ، ئەوانەی کە کارتی دەنگدانیان نوێ نەکردووەتەوە لەو بەروارەدا کە کۆمسیۆن ڕایگەیاندووە ڕوو لە ناوەندەکانی فۆڕمی بایۆمەتری بکەن ، بۆئەوەی زۆرترین هاوڵاتی بەشداری پڕۆسەی هەڵبژاردن بکەن و دەسەڵاتێکی ڕەوا هەڵبژێرن لەڕێگای هەڵبژاردنێکی شەفافەوە کە هاوڵاتیان بە بەشداریکردنی کارا ڕۆڵی گرنگی تیا بگێڕن .

دەزگای هەڵبژاردنەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close