جیهانهەواڵ

ووهان لە دوای 11 هەفتە لەداخستن و راگەیاندنی قەدەخەی هاتوچۆ ئەمڕۆ قەدەغەی هاتوچۆ لە شارەکە هەڵگیرا

حکومەتی چین ئەمڕۆ چوارشەممە، لەراگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، قەدەغەی هاتوچۆ لە شاری ووهان، کە شوێنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو دوای 11 هەفتە لە داخستنی هەڵگیراوە و لە ئێستادا هاوڵاتیان بۆیان هەیە لە ماڵەکانیان بچنە دەرەوە، سەردانی شوێنەکانی دیکە بکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ شارەکە رووناککراوەتەوە و جوڵەی ئۆتۆمبێل لە ناوشارەکە دەستیپێکردووەتەوە، بەڵام جێبەجێبەجێکردنی  رێنماییە خۆپارێزیەکان بەردەوامن.

ئەمە دوای ئەوە دێت، لە مانگی دیسێمەبەری 2019 لە شاری ووهان، حکومەتی چین لە 23ی کانوونی دووەمی 2020 قەدەخەی هاتووچۆی لەم شارە راگەیاند و شارەکەی بە تەواوەتی داخست، بەهۆی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لەوشارە.

 بەگوێرەی دواین ئامارەکانیش، تاوەکو ئێستا 81 هەزار و 802 کەسی لە چین  تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون،  لەو ژمارەیە سێ هەزار و 333 کەسیان مردن. ئێستا لە چین تەنیا هەزار و 190 کەس ڤایرۆسەکەیان ماوە، کە 189 کەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close