یەكێتی زانایان لە پەیامەكەیدا بەپێویستی دەزانێت خەڵكی دان بەخۆدا بگرن و بەئارامی و هیممەت بەرزی و ئومێدەوە لە ئایندە بڕوانین، ئەو یەكێتیە وتوشیەتی “زۆر گرنگە ماوەی مانەوەمان لە ماڵ بكەینە وێستگەی بەخۆداچوونەوەو رامان و راستكردنەوەی نیەت و كردارمان”.
ئەوەشی وتووە “لەم كاتەدا وەك هەڵمەتێكی رۆحی و ئیمانی پێویستە بەردەوام نزای خێر بۆ سەلامەتی و دەفعی بەڵاو نەخۆشی و ناخۆشی لەسەر كوردستان بكەین”.
ئەو یەكێتیە ئەوەشی وتووە “رووبەڕوو بوونەوەی مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرپرسیاریەتێكی هاوبەشەو پێویستە هەمووان هاوكار بین بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە”.
لە پەیامەكەدا باس لەوەش كراوە “جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستیو ئەمنی و ئیداریەكان ئەركێكی هەرە پێویستی ئەم قۆناغەیە”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە