
دەستەی نەزاهەی عێراق:
دەستمان بە پرۆسەیەکی گەورەی وردبینی لە دۆسیەی خانەنشینان و بەراوردکردنی داتاکان کردووە.
باسک نێت
ئاشکرامان کردووە کە مووچە بۆ 16,384 کەسی مردوو هەرگیز نەوەستاوە و بەردەوام خەرج کراوە.
دەستنیشانمان کردووە کە نزیکەی 40,000 کارتی بانکی (کی کارد) بە پشتبەستن بە داتای کۆن کار دەکەن.
لە پارێزگای ئەنبار بەتەنیا، 19,321 دۆسیەمان ڕاگرتووە بەهۆی نەبوونی زانیاری و ناوی دروستەوە.
لە نەینەواش کار لەسەر وردبینی 102,867 ناوی قوربانیانی تیرۆر دەکەین بۆ بڕینی سەرجەم مووچە نایاساییەکان.
بۆمان دەرکەوتووە کە هەڵەی ئەنقەست لە فەرمانگەکانی خانەنشینی کراوە، و ژمارەیەک بەڕێوەبەر تێوەگلاون لە گەندەڵی.
بەردەوام دەبین لە ئاشکراکردنی ناوە وەهمییەکان و گەڕاندنەوەی ئەو پارانەی کە بە نایاسایی براون بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




