كوردستانهەواڵ

ئەم هێزانە ئەمڕۆ مووچە وەردەگرن

بەپێی لیستی دابەشکردنی مووچە، کە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/7/2024، مووچەی دوو مانگی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، هێزەکانی حەفتا و هەشتا، پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگریی فریاکەوتن دابەش دەکرێت.

بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە ئەمرۆ لە بانکەکانەوە هاوکاریی هاوپەیمانانیش دابەش بکرێت، کە بڕەکەی 436 هەزار دینارە بۆ لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەیە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close