ئابووریكوردستانهەواڵ

لێدوانی نوێی حکومەتی هەرێم لەبارەی سستی دابەشکردنی مووچە

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سستی پرۆسەی کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، وایکردووە مانگانە سەرجەم وەزارەتەکان بەیەکەوە موچە وەرنەگرن، دەشڵێت، “بە هۆی نەبوونی میکانیزمێکی باش بۆ کۆکردنەوەی پارەی ئاو و کارەبا و باج، خشتەی مووچە بەبەردەوامی گۆڕانکاری بەسەردا دێت”.
جوتیار عادل، وتەبیژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەناڵی رووداوی ڕایگەیاندوە، “بە هۆی نەبوونی میکانیزمێکی باش بۆ کۆکردنەوەی پارەی ئاو و کارەبا و باج و رسومات لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستاندا، دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت و ناتوانرێت سەرجەمیان لە هەفتەیەکدا مووچە وەربگرن”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، “حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدواداچونی بۆ ئەو گرفتە کردوە و لە هەوڵی چارەسەر کردنداین، بۆ ئەوەی ئەو داهاتانەی کە هەن لەسەرجەم پارێزگاکان وەک یەک کۆبکرێتەوە و جیاوازی تێدا نەکرێت.”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close