نوسەران

دەستەڵات بە بەرنامە کۆمەڵگا و خێزانی کوردی هەڵدەوەشێنێتەوە…..

گۆران نوری

هەرکات ویستت سەرلەبەری کۆمەڵگایەک بشێوێنی دەستت بۆ خوێندنەکەیان ببە، چونکە هەر مییللەتێک بورای خوێندنت تێدا سووککرد، ئیتر کۆمەڵگایەکی نەخوێندەوار و هەڵوەشاوە دروست دەبێت و نیشتیمانێکی خاڵی و فرۆشراو دەبێت و تاکەکانی نائارام دەبێت.
بۆیە کاتێک هەر دەستەڵاتێک دەستی برد بۆ سیستەمی پەروەردە و بێ بەهای کرد ، ئیتر بزانە سیستەمێکی دیکتاتۆری و کۆمەڵگایەکی دواکەوتووی دەبێت و خاک و ئاو و نیشتیمانی هیچ بەهایەکی بۆ خەڵکەکەی نەماوەتەوە و دەستەڵات هەمووی هەڕاج فرۆشکردووە، چونکە بە شکاندنی شکۆی خوێندن و خوێندکار ئیتر دەستبردنە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەرەو پێشکەوتن و سیستەمێکی تەندروست و لەبار، لە هیچ وڵاتێک نییە شەق لە خوێندن و مامۆستا و خوێندکار و خوێندنگا بدرێت و هیچ بەهایی نەبێت لای دەستەڵات، ئیتر کە دەستەڵات ویستی نیشتیمان هەڵتەکێنێت و بشێوێنت دەست دەبات بۆ تێکدانی بەهای خوێندن.

بواری کۆمەڵایەتی و خێزان….

دەستەڵات کاتێک بیەوێت کۆمەڵگا و خێزانەکان هەڵبوەشێنێتەوە ، دێت و دەست بۆ هەرچی بەهای ئەخلاقی کۆمەڵگایە دەبات و هیچ بەها و سیمایەکی تەندروستی ئەو کۆمەڵگایە ناهێڵێتەوە و هەمووی دەشوێنێت، ئەسڵ و نەسڵی کۆمەڵگا ناهێڵێت و هەرچی دیاردەی نامۆ و نا مەعقولە دەیهێنێت و دەیخاتە ناو کۆمەڵگا و کەلتوری نەتەوایەتی و ئەسڵی خۆی ناهێڵێت، ئیتر وردە وردە بە هێنانی میدیایی زۆر و زیاد و بێکەڵک، بە بڵاوکردنەوەی دیاردەی نامۆ و بازرگانی کردن بەسەر تاکەکانی خێزان و دوبارەکردنەوەی دیاردەی نامۆ و بێکەڵکی کۆمەڵگا هەڵوەشاوەکاتی تر بەسەر کۆمەڵگای خۆیەوە و تێکدانی ڕەوشت و ئاکای تاکەکانی ناوخێزان و بێ بەهاکردنی گەورە و بچوک لای تاکی خێزان و بێ باکی لە ئاست سەروەری خێزان و ئاسایی کردنەوەی دیاردەی قیزەوەنی بەدرەوشتی و هێنانی جل و بەرگی نامۆ و ناتەندروست، بەکارهێنان و دوبارەکردنەوەی کەلتوری نامۆی ئەوانەی کە خێزانیان هەڵوەشاوەتەوە.

ئیتر ئەوانە و دەیانی تر کە دەستەڵات بە هەموو شێوەیەک هەوڵ بۆ دروستکردنی کۆمەڵگایەکی دواکەوت و ناشارستانی دەدات دەیەوێت کۆمەڵگایەکی شێوە خەوت و هیچ لەبار هەبێت.
ئەوەتا دەبینین چۆن شەق لە خوێندن و خوێندەواری و مامۆستا و قوتابی و پەروەردە دەدات و لە ڕێگەی میدیایی خۆی و دروستکراو سێبەرەکانییەوە دیاردە نامۆکانی کۆمەڵگامانی تر دەخاتە ناو کۆمەڵگای کوردی و سەرقاڵیان دەکات و خێزانی پێ هەڵدەوەشێنێتەوە، کە ئەمەش دواترە نەفرەتی نیشتیمان و نەبوونی ئینتیمایی بۆ خاک دەبێت و بەهیچی دەزانێت، کە ڕێک ئێستاش دەستەڵاتی کوردی ئەوەی دەوێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close