نوسەران

بەڕاپۆرتێکی فەرمی سوپای بەریتانیا ئاگادار دەکرێتەوە کە نەچێتە ناو شەڕی گەورەوە

بەڕاپۆرتێکی فەرمی سوپای بەریتانیا ئاگادار دەکرێتەوە کە نەچێتە ناو شەڕی گەورەوە


✍️خالد ڕەنجدەر ✍️ باسک نێت


ڕاپۆرتی لیژنەی بەرگری بەریتانیا جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەریتانیا سوپایەکی بچووکی هەیە و، هاوکات کەموکوڕی لە تانک و ئوتوبێلی سەربازی و، تەنانەت چەک و تەقەمەنیدا هەیە.

سوپای بەریتانیا لاوازترین دەزگای بەریتانییە و، نوێنەرانی سەربازی و چەند وەزیرێک داوایان کردووە کە بەڕوونی کەموکورتییەکانی سوپا باس بکرێت. سەرکردەی سوپای بەریتانیا پێیوایە ئەگەر بەریتانیا بچێتە جەنگی گەورەوە وا پێویست دەکات خەڵکی بەگشتی بانگهێشتی سوپا بکرێت.


پرسیار لێرەدا ئەوەیە ئایا ریشی سوناک، سەرۆک وەزیرانی ئێستای بەریتانیا ئەزموونی تۆنی بلییەر دووبارە دەکاتەوە کە وەک مەیموون لاسایی جۆرج بۆشی کوڕی دەکردەوە و، کوێرانە شوێنی کەوتبوو و، بەریتانیای لەشەڕی کەنداو ئاڵاند؟


تۆنی بلەیر لە نێوان ساڵانی ١٩٩٧ و ٢٠٠٧ بۆ (٣) جار لە قۆناغی جیا جیادا سەرۆکایەتی وەزیرانی بەریتانیای کردووە. لە ساڵی ١٩٩٩دا سەرپەرشتی دەستێوەردانی بەریتانیا لە کۆسۆڤۆدا کردووە و، لەساڵی ٢٠٠٠دا سەرپەرشتی دەستێوەردانی بەریتانیا لە سیرالیۆندا کردووە.


ئەوەی پێی ناسراوە لاسایی کردنەوەی جۆرج دەبلیو بۆشی سەرۆکی ئەمریکایە تەنانەت لە هەستان و دانیشتن و ڕۆیشتنیدا و، لایەنگری سیاسەتی دەرەوەی ئیدارەی جۆرج بۆش بووە لە جەنگی تیرۆردا. هەر لەسەردەمی ئەودا هێزەکانی بەریتانیا بەشداری لە جەنگی ئەفغانستاندا کردووە. هەورەها لە شەڕی عێراقی ساڵی ٢٠٠٣دا بلەیر ئیدعای ئەوەی کردوە کە ڕژێمی عێراق بەرنامەی چەکی کۆمەڵکوژی هەیە، بەڵام دواییتر هیچ چەک و بەرنامەیەک لە عێراق نەدۆزرایەوە.
تۆنی بلەیر بەریتانیای بەدوای ئەمریکادا بەکێش کرد و، لە کۆتاییدا بەزیانی خۆی تەواو بوو.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close