نوسەران

بزووتنەوە بۆچی وادەکات؟

بۆچی بزووتنەوەی ئیسلامی ئەو هێزەی میراتگری نزیک سەدەیەک تێکۆشان و بەری ڕەنجی مامۆستایانێکی عەمامەپاک و پیاوی خودا و گەنجی دەست بەدەستنوێژ و کچانی باڵاپۆش و نیقاب.

بزووتنەوەی ئیسلامی چی دەکات؟

سیاسەتی شەرعی و نەتەوەیی پەیڕەودەکات، چۆن؟

بیربکەرەوە و بەمێژووی ئەم حیزبەدا ڕۆبچۆ، خیانەت لەدین و نیشتمان بوونی نیە.

دواکەوتن لەشۆڕش و خەبات بۆ خزمەتی مسوڵمانان و ئەم نیشتمانە لەمێژویدا نیە.

ڕۆڵەکانی ئەم دایکە پڕڕسۆز و شکۆ و شەهامەتە گیانفیدای ئیسلام و نیشتیمانن چی ڕابردوو چی ئێستا بەبەڵگەی ڕاست و دروست.

پەیوەندی ژێربەژێری دژ بەدین و نیشتیمان لای ئەم حیزبە جێی نابێتەوە.

ڕابەرەکەی تەنانەت ڕابەرانی دەڵێن تەحەدای هەرکەس و حکومەت و دەسەڵاتێک دەکەین دینارێ ، دۆلارێ ، بستێ زەوی سودمەند نەبوین لەم هەرێمە کە گیانمان لەپێناویدا بەخشیوە و قوربانیمان بۆی داوە.

ئێستاش سەرەڕای ئەو ساڵانەلەخەبات و شۆڕش و تێکۆشان، زۆرێک لەبارەگاکانی کرێچی هاوڵاتی ئەم نیشتیمانەن.

ئێستاش زۆرێک لەوپیاوانەی ڕۆژگارێک شۆڕشگێڕێکی شاخ و خەباتکارێکی شاربون تەنانەت موچەیەکیشیان نیە لەتەواوی خێروبێری ئەم کوردستانە پڕڕ داهاتە.

لێدوان و وتەکانی سەرانی ئەم حیزبە نەموزایەدەیە نە هەلپەرستی ئەوەی دەیڵێن هەمان کاریش دەکەن.

بۆ هەمووهەڵبژاردنەکانی ئەم هەرێمە بەوپەڕی توانا کاریانکردوە بۆدیاریکردنی کاندیدێک تا دەسپاک و چاکەکاربێت ڕووسوری لای خەڵکبن.

بۆئەم خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانە لەسێ پارێزگای هەولێر سلێمانی هەڵەبجە بۆ کۆمەڵێک کاندیدی کارامەی خزمەتگوزاری نیشتیمانی لەمەیدانە و چاوی لەوەی خەڵکی دەنگدەری کوردستان چاویان کراوەبێت و کاندیدە دەسپاک و داوێن پاک و نیشتیمان پەروەرەکانیان بنێرنە پەرلەمان بۆ ئەمانی ماڵ و ناموس و خاکیان.

جاف

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close