
گومان خستنه سه‌ر كاری خێرخوازیی، تاوانێكی گه‌وره‌یه !
سەرباز محەمەد حەسەن✍️باسک نێت
حاڵی خێرخوازان وه‌كو حاڵی خێرخوازانی زۆربه‌ی جیهانی ئیسلامی، خه‌مێكی گه‌وره‌یان له‌كۆڵی هه‌زارا هه‌ژار و نه‌بوو كردۆته‌وه، سه‌دان یه‌تیم به‌خێو ده‌كه‌ن و سه‌دان هه‌ژارو نه‌بوو به‌رگی جه‌ژن بۆ مناڵه‌كانیان ده‌كرێ و كه‌فاله‌تی خوێندنیان كراوه و زۆریێكیش له مناڵه بێ باوكه‌كان مناڵه (نازداره‌كان) خانویان بۆكراوه .
خێرخوازه‌كان جێی فه‌خری ئه‌و ئوممه‌ته‌ن، به‌پێی توانای خۆیان یارمه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌ده‌ن، ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناپڕژێنه سه‌ر هه‌موو كاره‌كانینان به‌ڵام له‌ڕێی ئه‌و خێرخوازانه پاره‌یه‌كی مانگانه دیاری ده‌كه‌ن و زۆر به ئه‌مانه‌ته‌وه ده‌گاته ده‌ست نه‌بوو هه‌ژاره‌كان ، گومان خستنه سه‌ر كاری ئه‌وانه تاوانێكه له‌و تاوانه‌ی ئه‌و فیرقه‌و گروپه دژ به‌و ئوممه‌ته ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
وه‌لائو به‌رائیان شێواند .
سیاسه‌تی شه‌رعیان شێواند .
فیقهی ئیسلامی و زانسته شه‌رعیه‌كانیان شێواند .
بابه‌ته‌كانی عه‌قیده‌یان شێواند .
خه‌ڵكێكی زۆریان فێره جنێو كرد و مه‌قامی گه‌وره زانایانیان شێواند .
ئه‌و جاره هاتون كاری خێرخوازیش ده‌شێوێنن .
ده‌كرێ هه‌ندێ كه‌م وكوڕی هه‌بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌بێ هه‌ر له‌وانه‌یه كه خۆیان داوه‌ته پاڵ ئه‌و گروپه وتاقمه كه باسمان كردن .
ده‌ستان خۆش خێر خوازان، خوای گه‌وره به‌ره‌كه‌ت بخاته ماڵی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، ده‌یان مزگه‌وتیان ئاوه‌دان كردۆته‌وه دڵی سه‌دان فه‌قیر و هه‌ژار و نه‌بویان خۆش كردوه.
ئه‌وانه نه‌وه‌ی پیشه‌وا عوسمان و عه‌بدولره‌حمانی كوڕی عه‌وف و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی صه‌حابه‌ن كه ناسراو بون به‌به‌خشین له پێناو خوای گه‌وره.
له به‌رامبه‌ر ئه‌وانه دیاره كه خه‌ڵێك هه‌ند له‌هه‌وڵی كۆسپن له‌به‌ر ده‌م ئه‌و كاره ئاخر ئاگادار بن خوای گه‌وره عزوجل كه باسی مونافیقه‌كان ده‌كات ده‌فه‌رموێ: ئه‌وان ده‌یانگوت :
هُمُ الَّذِينَ يَقُولُونَ لَا تُنْفِقُوا عَلَى مَنْ عِنْدَ رَسُولِ اللَّهِ حَتَّى يَنْفَضُّوا وَلِلَّهِ خَزَائِنُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَلَكِنَّ الْمُنَافِقِينَ لَا يَفْقَهُونَ (7) [المنافقون : 7 ، 8]




