
ئەمریکا هۆشدارییەکی توند دەداتە عێراق
باسک نێت
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:
“بۆ بەهێزکردنی سەروەرییەکەی، پێویستە حکومەتی عێراق دڵنیابێتەوە لەوەی فەرماندەیی و کۆنترۆڵی تەواوی هێزە ئەمنییەکانی لەدەستدایە، بە حەشدی شەعبیشەوە.”
دەبێت ئەو هێزانە لە ژێر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بن، “نەک ئێران”.
ئەمریکا نیگەرانە لەبارەی “میلیشیاکانی نزیک لە ئێران” کە لە چوارچێوەی حەشدی شەعبیدا کاردەکەن
“ئێمە بەردەوام داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین کە ئەو گرووپانە جڵەو بکات و لە بەرامبەر پێشێلکردنی یاسای عێراقدا، رووبەڕووی لێپرسینەوەیان بکات.”
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




