جیهانڕاپۆرتهەواڵ

دیوی دووەمی پشت ڕاگرتنی شەڕی هیندستان و پاکستان و ڕۆڵی ئەمریکا چی بوو ؟

ئەم هەواڵە ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا هیندستانی لە چنگی پاکستان ڕزگار کرد.

تۆڕی CNN:باسک نێت

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا جەی دی ڤانس پەیامێکی هەواڵگریی “زۆر جددی”ی گەیاندووەتە نارێندرا مودی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان، ئەمەش وایکردووە هیندستان بەردەوام بێت لە دانوستانەکانی ئاگربەست لەگەڵ پاکستان، لە کاتێکدا واشنتۆن لە نزیکەوە چاودێری پەرەسەندنی گرژییەکانی دەکرد.

– زانیارییە هەواڵگرییە تێکدەرەکان کە لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە گەیشتووە، وایکردووە ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەمەریکا لەنێویاندا ڤانس و مارکۆ ڕوبیو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەوڵەکانی نێوەندگیری چڕتر بکەنەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە دڵنیایی ئەوەیان پێدراوە کە ناوەڕۆکی پەیامەکە یەکلاکەرەوە بووە لە گۆڕینی هەڵوێستی نیودەلهی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close