جیهانهەواڵ

بەهۆی حاجییانەوە، سعوودییە بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەكات

لە وەرزی حەجدا، کە ملیۆنان کەس سەردانی سعوودیە دەکەن، ئەو وڵاتە ناچار دەبێت بەرهەمێنانی نەوت زیاتر بکات.

باسک نێت

لەمبارەیەوە ئاژانسی (طاقة) بڵاوی کردووەتەوە؛ بەهۆی سەردانی ملیۆنان حاجی لە سەرانسەری جیهانەوە بۆ سعوودیە، بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج، سعوودیە ناچار بووە بۆ ماوەی دوو مانگ بەرهەمهێنانی نەوت زیاتر بکات.

هاوكات هۆکاری ئەم هەنگاوەی سعوودیە ئەوەیە؛ ئەو ژمارە زۆرەی حاجییان کە سەردانی سعوودیە دەکەن، ئاستی بەکارهێنانی سووتەمەنی بەرز دەکەنەوە، کە بۆ ئامێرەکانی گواستنەوە و ئامێرە فێنککەرەوەکان و پێویستییەکانی دیکە بەکار دەهێنرێت.

ئاژانسەکە ڕوونیکردووەتەوە سعوودیە پێویستی بە بڕێکی زیاتری نەوت هەیە، بەڵام بڕیاری داوە تەنیا 50 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بۆ بەرهەمەکەی زیاد بکات، چوونکە ئەگەر قەبارەی زیادکردنەکەی گەورەتر بێت ئەوا دەبێتە هۆی دابەزاندنی نرخی نەوت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close