عێراقكوردستانهەواڵ

گۆڕانکاری لە کارتی نیشتمانیدا دەکرێت

عەمید ئەحمەد مەعمووری، بەڕێوەبەری گشتی كارتی نیشتمانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند، تا ئەمڕۆ زیاتر لە 36 ملیۆن و 714 هەزار هاونیشتمانی بوونەتە خاوەنی كارتی نیشتمانی، ئاشكرایشی كرد كە بەهۆی كارتی نیشتمانییەوە عێراق بووەتە خاوەنی داتایەكی دەوڵەمەند و فراوانی سەردەمییانە.

دەشڵێت: “نزیكەی هەشت ملیۆن عێراقی ماون كارتی نیشتمانیان بۆ چاپ بكرێت، وتیشی، “لەسەرەتای ئەمساڵەوە ملیۆنێك و 657 هەزار كەس كارتەكەیان بۆ دەرهێنراوە و تەنیا لە 24 سەعاتی رابردوودا 42 هەزار و 704 کارتی نوێ لە تەواوی عێراقدا بۆ هاووڵاتییان چاپکراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “پلانێكی تری بەڕێوەبەرایەتییەكەیان، بەنیازن دیزاینی ئێستای كارتی نیشتمانی بگۆڕن و ئەوانەی تا ئێستا كارتەكەیان بۆ دەرنەكراوە، دەبنە خاوەنی چاپی رەنگاورەنگ و دیزاینی نوێی كارتی نیشتمانی”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close