جیهانهەواڵ

ژمارەی بریندارانی تەقینەوەکەی ئێران 400 کەسی تێپەڕاند

ژمارەی بریندارانی تەقینەوەکەی ئێران 400 کەسی تێپەڕاند

باسک نێت

وتەبێژی فریاکەوتنی ئێران رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 406 کەس کە لە تەقینەوەکەی ئەمڕۆدا لە بەندەرعەباس بریندار بوون، بۆ نەخۆشخانەکان گوێزراونەتەوە.

ئەمرۆ لە شاری بەندەرعەباس، ناوەندی پارێزگای هورموزگان لە باشووری ئێران تەقینەوەیەکی گەورە روویدا.

بە پێی میدیای ئێران، دەنگی تەقینەوەکە زۆر بەهێز بووە و تاوەکو چەند کیلۆمەتر دوورتر لە شاری بەندەرعەباس و تەنانەت لە دوورگەی قشم دەنگەکەی بیستراوە.

بابەک یەکتاپەرەست، وتەبێژی فریاکەوتنی ئێران رایگەیاند، بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تاوەکو ئێستا 406 برینداری رووداوەکە گەیێنراونەتە نەخۆشخانەکانی شاری بەندەرعەباس لە باشووری ئێران.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close