كوردستانهەواڵ

هاتووچۆی سلێمانی: بەهۆی پابه‌ندنه‌بوونی شۆفێران زیاتر لە 2000 مۆڵەتمان لێوەرگرتوون

بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی هاتنەدەرەوەی هاوڵاتیان و سەرپێچیكردنی قەدەغەی هاتووچۆ لە ماوەی سێ‌ رۆژدا زیاتر لە دوو هەزار مۆڵەت و ساڵانەیان لێوەرگرتوون.
بەپێی لێدوانە هەواڵێك كە لەپەڕەی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوكراوەتەوە، تێیدا عەمید فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی،  رایگەیاندووە: لەماوەی سێ رۆژی جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆدا، دوو هەزار و 15 مۆڵەتی شۆفێریی و ساڵانەی ئۆتۆمبێل لە شۆفێران وەرگیراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە “هەر لەماوەی سێ رۆژی رابردودا، دەست بەسەر 20 ئۆتۆمبێلدا گیراوە، بەهۆی ئەوەی پابەندی قەدەغەی هاتووچۆ نەبوون”.
عەمید فەرەیدون، ئەوەشی خستۆتەڕوو “تیمەكانمان رێگەیان بەو كۆمپانیاو كەسانە داوە كە پێداویستی رۆژانەیان گواستوەتەوە بۆ ماركێتەكان، ئەو كەسانەشی نەخۆشیان پێبوە رێگەیان پێدراوە هاتوچۆ بكەن”.
لە چەند رۆژی رابردوودا وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم قەدەغەی هاتووچۆی لەناو شارەكانی سلێمانی و هەولێر بۆ ماوەی 48 كاتژمێر راگەیاند، دوێنێ‌ یەكشەممەش ماوەی 72 كاتژمێری درێژكردەوە و داواش لە هاوڵاتیان دەكرێت پابەندبن بە بڕیارەكەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close