كوردستانهەواڵ

15 حاجی خەڵکی هەرێم لە مەککە گیانیان لەدەستداوە

باسک نێت

رۆژگار جەعفەر، بەرپرسی راگەیاندنی شاندی حاجییانی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ 15 حاجی خەڵکی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە کە 14یان لە دەرەوەی رێکارە فەرمییەکان و بە ڤیزەی یەک ساڵی چوونەتە سعودیە.

ئەم ساڵ 4685 هاونیشتمانی بۆ حەجکردن چوونەتە سعودیە؛ لەو ژمارەیە 1460 کەسیان بە رێگەی وشکانی رۆیشتوون.

لە حەجی ساڵی 2023ـدا چوار هەزار و 685 هاووڵاتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج چوونە مەککە کە 720ـیان بە رێگەی وشکانی و ئەوانی دیکە بە رێگەی ئاسمانی چوون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close