ئابووریجیهانهەواڵ

وەزیری وزەی سوریا: هەوڵی نۆژەنكردونەوەی بۆری نەوتی كەركوك-بانیاس دەدەين

وەزیری وزەی سوریا:
هەوڵی نۆژەنكردونەوەی بۆری نەوتی كەركوك-بانیاس دەدەين
باسک نێت
محەمەد بەشیر، وەزیری وزەی سوریا، دەڵێت: بەنیازە لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق بکات، بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرلەنوێ‌ نۆژەنکردنەوەی ئەو بۆرییە نەوتیەی، کەرکوک بە بەندەری بانیاسەوە دەبەستێتەوە، لە هەنگاوێکدا بە ئامانجی پتەوکردنی هاوکاری وزەی نێوان هەردوو وڵات.

وەزبری وزەی سوریا “اخباریە” وڵاتەكەی راگەیاندووە: پێدانی کارەبا لە سەرتاسەری سوریا دەگاتە نێوان ٨ بۆ ١٠ کاتژمێر لە رۆژێکدا، ئەوەشی بە زیادبوونێکی بە بێ وێنە وەسف کردووە لە وڵاتەکەی لەماوەی چەندین ساڵی رابردوودا.

ئاماژەی بەوەشکردووە: سوریا لە ماوەیەکی پێوانەییداو بەتوانای ناوخۆیی، بۆری غازی بۆ تورکیا نۆژەنكردووەتەوە، هاوکات یارمەتییەکی لە بانکی نێودەوڵەتی وەرگرتووە، بۆ چاککردنەوەی تۆڕی کارەباو بەستنەوەی بە وڵاتانی دراوسێ.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close