
ئۆپۆزسیۆنی ئیسـ.ـ.رائیــ.ـل هاتە دەنگ و هەوڵی بڕیاری داگیرکردنی غەززە بەکارەسات وەسف دەکات
باسک نێت
دوای ئەوەی شەوی رابردوو کابینەی ئیسرائیل پلانی داگیرکردنی غەززەی پەسەند کرد، کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە، یائیر لاپید، سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆن بڕیارەکە بە کارەسات ناودەبات و هۆشداری دەدات لەوەی کە دەبێتە هۆی کوژرانی بارمتە و سەربازە ئیسرائیلییەکان.
وتیشی: “ئەم هەنگاوە کارەساتێکە و رێخۆشکەر دەبێت بۆ کارەساتی گەورەتر، لاپید ئەوەشی ئاشکراکردووە کە بڕیارەکە بە تەواوی دژی بۆچوونی پلە باڵا سەربازی و ئەمنییەکانی ئیسرائیلە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




