
وەزیری پەروەردە رایگەیاند، داوامان لە بەغدا كردووە بودجەمان بۆ دابین بكات بۆ بە گرێبەستكردنی وانەبێژان
باسک نێت
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەمەبەستی دابینكردنی بودجە بۆ بەگرێبەستکردنی وانەبێژان، نووسراویان بۆ وەزارەتی دارایی و سەرۆکوەزیرانی عێراق ناردووە و چاوەڕێی وەڵامن.
ئەوەشی خستەڕوو، چاوەڕێی وەزیری دارایی عێراق و سەرۆکوەزیران دەکەن بۆ ئەوەی بە فەرمی وەڵامی داواکارییەکەیان لەبارەی دابینکردنی پارە بۆ بەگرێبەستکردنی وانەبێژان بدەنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو،، ئێمە داوای دابینکردنی پارەمان کردووە نەک بە گرێبەستکردنی وانەبێژان، چونکە ئێمە کاری بەگرێبەستکردنەکە دەکەین، بەغدایش پارەکەی بۆ دابین بکات.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە