
محەمەد باقر قالیباف گەیشتە بەغدا
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران گەیشتە بەغدا، دەوترێت یەكێك دەبێت سەردانە گرنگەكانی و ماوەی سێ رۆژ لە عێراق دەمێنێتەوە.
بڕیارە قالیباف لەسەردانەكەیدا زنجیرەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئەنجامبدات، وێڕای ئەوەی نیازی هەیە سەردانی نەجەف و كەربەلا بكات.
قالیباف رایگەیاندووە، لەم سەردانەدا هەنگاوی بەرچاو و پراکتیکی دەنێین لەپێناو چەسپاندنی ئاسایشی هاوبەشی هەردوو وڵات و گەیشتن بە خۆشگوزەرانی بۆ هەردوو گەل.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




