جیهانهەواڵ

سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا:  پاساوەكانی ناتانیاهۆ بانگەشەی پووچن و ئەنكەرە هەرگیز رێگە بە تێکدانی سەقامگیری سوریا نادات

سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا:
پاساوەكانی ناتانیاهۆ بانگەشەی پووچن و ئەنكەرە هەرگیز رێگە بە تێکدانی سەقامگیری سوریا نادات
باسک نێت
سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا پاساوەکانی ئیسرائیلی بۆ هێرشە ئاسمانییەکەی سەر سوریا رەتەكاتەوە و دەڵێت، ئەنكەرە رێگە بە تێکدانی سەقامگیری سوریا نادات.

سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، بانگەشە بێ بنەماکانی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئامانجی پاساوهێنانەوەیە بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی نایاساییەكانی کە سەروەری سوریای کردووەتە ئامانج، پشتیوانی خۆشی بۆ چەسپاندنی ئاشتییەکی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا دووپات کردەوە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، تورکیا بەردەوام دەبێت لە هاوکارییەکانی لەگەڵ حکومەتی سوریا بۆ بەرەوپێشبردنی ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی، جەختیشیکردەوە، هەرگیز ڕێگە بە ناسەقامگیری سوریا نادات.

بەیاننامەكەی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا دوای ئەوە دێت، نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئیسرائیل و سوریا گەیشتبوونە لێکتێگەیشتن سەبارەت بە دۆخی ئاسایشی ئێستا، بەڵام دیمەشق هەوڵی شکاندنی ئەو لێکتێگەیشتنەی داوە بەوەی خەریك بووە رێگەبدات بە بڵاوبوونەوەی هێزەکانی تورکیاو ئامادەبوون لە بنكەیەكی ئاسمانی لە باكوری رۆژئاوای سوریا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close