بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیعێراقكوردستانهەواڵ

ڕاگەیەنراوێک لە بزووتنەوەی ئیسلامییەوە

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

ئەمشەو هەواڵی گیانلەدەستدانی ١٤ کەسمان بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لەناو باڵەخانەیەکی قەزای سۆران بیست، هەمووانی خەمبارکرد.

بەناوی شورای بزووتنەوەی ئیسلامییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانییەکان و ئازیزانیان دەکەین و لە پەروەردگار دەپاڕێینەوە قوربانیانی ئەو ڕووداوە ناخ هەژێنە بە بەهەشت شاد بکات و شیفای بریندارەکانیش بدات.


داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم دەکەین دەستبەجێ بەدواداچوون بۆ هۆکاری رووداوەکە بکەن و چارەسەر ئەو گرفتانەش بکرێت کە بەداخەوە دووبارە دەبنەوە، تاکو جارێکیتر ڕووداوی نەخوازراوی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە.


انااللە وَإِنَّا الیە راجعون
شورای بزووتنەوەی ئیسلامی
٢٤ی جمادی یەکەمی ١٤٤٥
٨/١٢/٢٠٢٣


لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close