
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له روداوێكی هاتوچۆدا له‌جۆری پێكدادان، ماتۆڕسوارێك گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاندوه كه شه‌وی رابردوو لەسەر شەقامی شەهیدان لەناو شاری کەلار ڕوداوێکی هاتوچۆ ڕویدا كه له جۆری پێکدادان بووە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ و ماتۆڕسکیلێک.
ئاشكراشیكردوه كه ماتۆڕسواره‌كه مێرد مناڵێک بووه و دوای برینداربونی بەسەختی رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید هەژار کراوە، به‌ڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوه.
هاتوچۆی گه‌رمیان راشیگه‌یاندوه كه دوای روداوه‌كه مەفرەزەکانی هاتوچۆ دەستبەجێ لەسەر ڕووداوەکە بوون و لێکۆلینەوەیەیان له‌وباره‌یه‌وه دەستپێکردوە



لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە