جیهانهەواڵ

ژمارەی قوربانییانی غەززە 96 هەزار کەسی تێپەڕاند

وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی کە تائێستا بەھۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە شەهیدبوون گەیشتووەتە 28 ھەزار و 340 کەس، هەروەها 67 هەزار و 984 کەسی دیکەش بریندارن.
وەزارەتی تەندروستیی غەززە لە ڕاگەیەندراوێکدا دوایین ئاماری قوربانییانی هێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززەی خستەڕوو.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 164 کەسی دیکە لە غەززە بەهۆی هێرش و بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیلەوە شەهیدبوون و 200ـی دیکەش برینداربوون.
بەمەش، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023ـوە تائێستا لە ئاکامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە شەهیدبوون، بەرزبووەتەوە بۆ 28 ھەزار و 340 کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 67 ھەزار و 984 کەس.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close