حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، گفتوگۆکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، پێشچوونی بەخۆوە بینیوە.
دەشڵێت، “دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە هەرێمی کوردستان، بەندە بە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمەکە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆکان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییە سەرکارەکان لە هەرێمی کوردستان لەسەر رێڕەوی راستن بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک لە داهاتوویەکی نزیکدا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە