كوردستانهەواڵ

لەشەقامێکی دیکە کامێرای خاڵ بۆ خاڵ کەوتە کار

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگای هەولێر-قەزای خەبات کەوتوونەتە کار و سەرپێچی شۆفێران تۆمار دەکەن.

کامێراکان لە بەرامبەر شاری سیپا ستی تاوەکو مەفرەقی کەورگۆسک دانراون.

پێشتر بۆ ماوەی هەفتەیەک کامێراکان بۆ تاقیکردنەوە کاریان دەکرد، بەڵام لەمڕۆوە سەرپێچییەکانیش تۆمار دەکەن.

هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، بەرزترین خێرایی ڕێگا پێدراو بۆ ئۆتۆمبێلە بچووکەکان ۱٠٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورەش ٨۰ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close