فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشە مووشەکیەکەی هەولێر بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوە هاتووە، فەرمانی باڵا بۆ دەستگیرکردنی بەرپرسی هێزەکانی ئەو ناوچەیەی مووشەکەکانی تێدا هاوژێراوە دەرچووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئۆتۆمبێلی جۆری بارهەڵگری کیا بۆ هەڵگرتنی مووشەکەکان بەکارهاتووە و گروپێکی تیرۆرستی هەولێریان کردووەتەوە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکردووە، مووشەکەکان لە ناوچەی حەمدانییە لە پارێزگای نەینەوا و لە گوندی تەرجلە ئاراستەی هەولێر کراون و ئەو ئۆتۆمبێلەی مووشەکەکانی ئاراستە کردووە سووتاوە.
ئاشکراشی کردووە، لێکۆڵینەوەی خێرا ئەنجام دەدەن و وردەکارییەکان دواتر بڵاودەکەنەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە