
بەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بە بڕیاری ژوری ئۆپەراسیۆنەکان بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ چووە بواری جێبەجێکردنەوە و هەتا رۆژی 4 ی تەموز بەردەوام دەبێت.
بەپێی بڕیارەکە رێگە بە هیچ جۆرە هاتوچۆیەکە نادرێت تەنها رێگە دەدرێت بە کردنەوەی نانەواخانەکان و مارکێتی گەڕەکەکان و عەلوەکان و دوکانی سەوزە و میوە و ئۆتۆمبیلی غازفرۆشی و ئۆتۆمبیلی گواستنەوەی کەلوپەلی مارکێت.
بڕیارەکەی ژوری ئۆپەراسیۆنی هەولێر لەدوای ئەوە دێت ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردوە.
هەروەها پێشتریش لە پارێزگای هەولێر کارکردنی ژمارەیەک شوێنی میللی و قەرەباڵغ قەدەغەبوو ئەوەش لە پێناو تەنەشەکردنی زیاتری ڤایرۆسەکە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم تا ئێستا لە شاری هەولێر هەزار و 322 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیەش 779 کەسیان چاکبونەتەوە و 26 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.