كوردستانهەواڵ

سلێمانی..دەست بەسەر 24 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا

بەڕێوەبەری هۆبەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند دەستیان بەسەر 24 کیلۆ حەشیش و هیرۆین و تلیاکدا گرتووە.

عەمید جەلال ئەمین لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند ئەو مادانە لە نێو مەکینەی خەیاتی و ماتۆڕی ئاودا شاردرابونەوە و دوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو ئامێرانە 18 کیلۆ لەو مادانە دۆزراوەتەوە.

ئاشکراشیکرد ئەو کەسانەی ئەو مادانەیان هێناوە دەیانویست لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە ببینە وڵاتێکی دیکە.

بەڕێوەبەری هۆبەی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ئاماژەی بەوەشکرد”خەریکە هەرێمی کوردستان دەبێتە شوێنی ترانزێتی مادە هۆشبەرەکان بۆ وڵاتانی دیکە”.

عەمید جەلال ئەمین ڕاشیگەیاند لە سەرەتای ئەمساڵەوە 180 کەس لە بازرگان و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر لە سنوری سلێمانی بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراون.

بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان داواشیکرد حکومەتی هەرێم گرنگی زیاتر بە هێزەکانی ڕوبەڕوبونەوەی مادە هۆشبەرەکان بدات بۆ ئەوەی بتوانن کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close