
فەرماندەی گشتی سوپای ئێران:
هەڕەشە سەربازییەکانی ئیسرائیل هێشتا کۆتایی نەهاتووە
باسک نێت
فەرماندەی گشتی سوپای ئێران، هۆشداریدا لەوەی هەڕەشە سەربازییەکانی ئیسرائیل هێشتا کۆتایی نەهاتووە، جەختی لەوەشکردەوە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواو دان بۆ بەرگریكردن.
ژەنەراڵ ئەمیر حاتەمی، لە وتەیەكدا لەبەردەم فەرماندە باڵاکانی هێزی زەمینی سوپا وتی: دوژمن لە خەیاڵی زیانگەیاندن بە رژێم، چەندین پیلانی داڕشت، بەڵام دوای ئەوەی خۆڕاگری موعجیزە ئاسای گەلی ئێران بینینی، بۆی دەرکەوت کە هەڵەیەکی ستراتیژی گەورەی ئەنجامداوە.
حاتەمی ئیسرائیلی بە دوژمنێکی سەرسەخت وەسفکردو ئاماژەی بەوەکرد: لەماوەی شەری سەپێنراوی ئەم دواییەی 12 رۆژەدا، دیوێكيمان لە دڕندەییەکانی بەرامبەر گەلەکەمان بینی.
وتیشی: سەرەڕای ئەو زیانانەی کە بەر ئێران كەوت، وەک كوژرانی سەرکردە سەربازییەکان و زانایانی ئەتۆمی، ئێران توانی لەم روبەڕوبونەوەیە نا بەرامبەردا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، زیانێکی قورسی بە دوژمن گەیاندو ئامانجەکانی پووچەڵ کردەوە.




