جیهانهەواڵ

بەپەلە… پەیامی نوێ لە ئەبو_عوبە-یدەوە

ئەبو_عوبەیدە”
وتەبێژی سەربازیی کەتیبەکانی قەسام:باسک نێت

• “کەتیبەکانی قەسام ئامادەن بۆ مامەڵەکردنێکی ئەرێنی و وەڵامدانەوەی هەر داواکارییەکی خاچی سوور بۆ گەیاندنی خۆراک و دەرمان بۆ دیلەکانی دوژمن.”

• “مەرجمان بۆ قبوڵکردنی ئەوە، کردنەوەی ڕێڕەوە مرۆییەکانە بە شێوەیەکی ئاسایی و هەمیشەیی بۆ گواستنەوەی خۆراک و دەرمان بۆ هەموو ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە تەواوی ناوچەکانی کەرتی غەززە، هەروەها ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی دوژمن بە هەموو شێوەکانییەوە لە کاتی وەرگرتنی پاکێجەکان بۆ دیلەکان.”

• “کەتیبەکانی قەسام بە ئەنقەست دیلەکان برسی ناکەن، بەڵکو ئەوان هەمان ئەو خواردنە دەخۆن کە موجاهیدەکانمان و گشتی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان دەیخۆن، و لە سێبەری تاوانی برسیکردن و گەمارۆدا هیچ ئیمتیازێکی تایبەتیان پێنادرێت.”

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close